|
|
په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ڕێكخراوی مرۆڤدۆستانی كوردستان ڕمك
پ1. ناوی ڕێكخراو
܀ ڕێكخراوی مرۆڤدۆستانی كوردستان (ڕمك)
پ2. تایبه‌تمه‌ندیی ڕێكخراو
܀ ڕێكخراوێكی مرۆڤدۆستانه‌ی دیمۆكرات و سه‌ربه‌خۆیه. له ڕووی
سیاسی و دینییه‌وه بێلایه‌نه
پ3. زه‌مینه‌ی كار
UN ܀ كاری مرۆڤدۆستانه له كوردستان و جیهان له‌سه‌ر بنچینه‌ی
په‌یماننامه‌ی
پ4. بنكه‌ی ڕێكخراو
܀ ئۆرێبرو – سوێد
پ5. شێوازی كار
܀ ڕێكخستنی سیسته‌مێك بۆ یارمه‌تیی كه‌مئه‌ندامانی هه‌ژار، منداڵ،
ژن و مرۆڤی تر له كوردستان
܀ به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌ی تایبه‌ت كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی
كوردستاندا بێت
پ.6. ئه‌ركی ڕێكخراو
܀ كاركردن بۆ ڕاگه‌یاندنی په‌یامی ڕمك و داهێنانی لایه‌نی چاكه له
ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا
پ.7. ئه‌ندامێتی و نرخی ئه‌ندامێتی/ساڵانه
܀ ئه‌ندامێتی كراوه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ
پشتیوانی ئامانجی ڕێكخراوه‌كه بكه‌ن و له ڕێگه‌ی "ڕمك"ه‌وه
یارمه‌تیی خه‌ڵكی كوردستان بده‌ن
܀ هه‌موو ئه‌ندامێك بۆی هه‌یه له كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌شدار بێت
܀ نرخی ئه‌ندامێتی/سالآنه: 150 كرۆنی سوێدییه
پ.8. پێكهاتی ڕمك
܀ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌رپرسه به پێی په‌یڕه‌و و پڕۆگرام كار
بكات بۆ چه‌سپاندنی ئامانجی ڕمك
پ.9. كۆبوونه‌وه‌ی سالآنه
܀ كۆبوونه‌وه‌ی سالآنه گه‌وره‌ترین ده‌سه‌لآتی "ڕمك"ه. ساڵی
جارێك ده‌به‌سترێت و له كاتی پێویستدا زیاتر
܀ كۆبوونه‌وه‌ی سالآنه له ئه‌ندامان و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و
ده‌سته‌ی چاو‌دێر پێك دێت
܀ بانگهێشتن و ڕۆژسازی كاره‌كانی تری كۆبوونه‌وه، ده‌بێ سێ هه‌فته
پێشتر به ئه‌ندامان بگه‌یه‌نرێ
܀ هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی نرخی ئه‌ندامێتییان داوه مافی
ده‌نگدانیان له كۆبوونه‌وه‌ی سالآنه‌دا هه‌یه
܀ كۆبوونه‌وه‌ی سالآنه كۆنترۆڵی كاره‌كانی ساڵی پێشوو ده‌كات.
ده‌سته‌یه‌كی نوێی به‌ڕێوه‌به‌ر و چاو‌دێر بۆ ساڵی داهاتوو
هه‌ڵده‌بژێرێ
܀ كۆبوونه‌وه‌ی سالآنه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌ستكاری په‌یڕه‌و و
پڕۆگرامی ڕمك بكات
پ.10. كۆبوونه‌وه‌ی نائاساییی ساڵانه
܀ ئه‌گه‌ر چاو‌دێر یاخود 1/3ی ئه‌ندامان داوا بكه‌ن، كۆبوونه‌وه‌ی
نائاساییی سالآنه ده‌به‌سترێ
پ.11. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكخراو
܀ ئه‌گه‌ر له دوو كۆبوونه‌وه‌ی سالآنه‌ی یه‌ك به دوای یه‌كدا
2/3ی ئه‌ندامان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكخراو بكه‌ن، ده‌كرێ
ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه
܀ له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكخراودا، هه‌موو سامانه‌كه
ده‌درێته ئه‌و لایه‌نانه‌ی كار بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌كه‌ن